Reports

Reports

ڕاپۆرتى ساڵانەى كار و چالاكيەكانى نووسينگەى ى. سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى وخوێندنى باڵا لە كانوونى دووەمى ساڵى ٢٠١٢ تا ئەيلولى ٢٠١٣

دوا بە دواى دەست بە کاربوونى د. دیلان مەجید وەکو یاریدەدرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا، کۆمەڵێک گۆرانکارى بنەرەتى و ریفۆرم لە بوارە جۆراوجۆرەکانى زانکۆى کۆیەدا پێکهاتووە. ئەم یاریدەدەریە کە هەر یەک لە بەرێوەبەرایەتیەکانى خوێندنى باڵا، کتێبخانەى ناوەندى زانکۆى کۆیە، بەشى پرۆگرامى خوێندن، بەرێوەبەرایەتى ئایتى، دڵنیایى جۆرى لە خۆ دەگرێت لە م راپۆرتەى خوارەوەدا دراونەتە بەر باس.

دەستپێک

بەرێوەبەرایەتى خوێندنى باڵا

بەرێوەبەرایەتى خوێندنى باڵا، وەکو یەکێک لە بەرێوەبەرایەتیەکانى سەر بە نوسینگەى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا، ئەم کارانەى خوارەوەى ئەنجام داوە.

يەكەم: يەكێك لە هەرە كارە گرنكەكانى ئەم بەرێوەبەرايەتيە کردنەوەى ماستەر بە شێوەى ئەليكترۆنى، كە تيايدا پێشكەش كردن بۆ ماستەر لە بەش جيا جياكان بە شێوەى ئەليكترۆنى بوو.

دووەم: ڕێكخستنى گشت زانيارەكانى خوێندنى باڵا كە بە ئەليكترۆن كردنى دۆسيەى گشت ئەو مامۆستايانەى كە ماستەر و دوكتۆرايەن لە زانكۆمان وەرگرتووە.

يەكەى بەرێوەبردنى ئاى تى

يەكەى بەرێوەبردنى ئاى تى بوونى نەبوو لە زانكۆدا، بەڵام بەرێز ى. سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى وخوێندنى باڵا دامەزراندنى ئەم يەكەيەبە پێويستى زانى.يەكەى بەرێوەبردنى ئاىتى یەکێکى ترە لەو بەشانەى کە کارو چالاکیەکانى توانیویەتى لە پێش خستنى زانکۆدا رۆڵى گرنگ و بەرچاو ببینێت.بۆ باشتر بەرێوەچوون و فراونبونى ئەم بوارە. سەرەتا دەست پێ كردنى پرۆسەى دابین کردنى هێڵى ئەنتەرنێت بۆ سەرۆكايەتى زانكۆ و هەموو فاکەڵتى و بەشەکانى زانکۆ ، مامۆستایان، فەرمانبەران ئەمەش بە مەبەستى بە ئەلکترونى کردنى کارەکان و رایى کردنیان بە شێوەى باشتر. لە لایەکى تریشەوە ئەم پرۆسەیە یارمەتیدەر بووە لە ئاسان بونى پەیوەندیەکان و دەست پێراگەیشتنى مامۆستاکان بە سەرچاوەو زانیارى زیاتر.

بەرێوەبەرایەتى کتێبخانەى ناوەندى زانکۆى کۆیە

دواى رێکخستنەوەى کاروبارەکانى کتێبخانەى ناوەندى زانکۆ، چۆنیەتى ئالوگۆر لە بەرێوەبردنیدا. کتێبخانەى ناوەندىزانکۆى کۆیە توانراوە ببێتە ناوەندێکى گرنگى سەرچاوەو بە دەستهێنانى زانیارى بۆ خوێندکاران.

لە ساڵى رابردوودا، لە بوارى کارکردن لەم بەرێوەبەرایەتیەدا توانراوە زۆر پێشکەوتن بە خۆوە ببینێت بۆ نموونە:

یەکەم: كاركردن لەسەر رێکخستنى سیستەمى نوێى کتێبخانەى ناوەندى زانکۆى کۆیە.٠ (كاركردن لەسەر بە ئەلیکترۆن کردنى كتێبخانە بەمەستى دروستكردنى پردێكى ئەليكترۆنى بۆ مامۆستايان فەرمانبەران و خوێندكاران.

دووەم: هەبوونى دوو دەوامى رەسمى کتێبخانە لە سەعات هەشتى بەیانى تا هەشتى ئێوارە دەرگاى بە روى خوێندکاراندا کراوەیە. خوێندکاران توانیویانە تا ئەو کاتەش لە هۆڵەکانى کتێبخانەدا بمێننەوە. ئەویش بە مەبەستى خوێندنەوە ، موتاڵاو سود وەرگرتن لە سەرچاوەکان.

بەرێوەبەرایەتى دڵنیایى جۆرى

بەرێوەبەرایەتى دڵنیایى جۆرى، کە کار لە سەر رێکخستنى سیمینار، وەرگرتنى فیدباکى خوێندکاران، بەرزکردنەوەى کوالیتَى بوارى زانست ، پەروەردەو فێرکردن دەکات. توانیویەتى ئەم ئەرکانە جێبەجێ بکات .

یەکەم: ریفۆرمى پراکتیکى پرۆسەى دلنیایى جۆرى لە زانکۆى کۆیە. ئەمەش دواى بەرێوەبردنى چەند کۆرو کۆبوونەوەوە سیمینار بوو . لەم پرۆسەیەدا مامۆستایان بەشدار کران و راو بۆچوونەکانیان لە بەر چاو گیرا. دواى پێداچونەوەو ریفۆرمى گشتى لە پرۆسەکەدا، ئاراستەى وەزارەت کرا بۆ پەسەند کردن . کە ببێتە بنەمایەک بۆ کارکردنى دلنیایى جۆرى لە هەموو زانکۆکانى کوردستان.

دووهەم: بەرێوەبردنى چەندین سیمینارو کۆبوونەوە بۆ مامۆستایانى زانکۆ و بەرپرسان و رێکخەرانى دڵنیایى جۆرى لە بەش و سکۆل و فاکەڵتیەکان بە مەبەستى ئاشنا بونى زیاتر و تێکەڵبونیان لە کارەکانى پرۆسەى دڵنیایى جۆرى.

یەرێوەبەرایەتى پرۆگرامى خوێندن

بەرێوەبەرایەتى پرۆگرامى خوێندن لە سەرۆکایەتى زانکۆى کۆیە هەستاوە بە رێکخستن و چاودێرى کردنى پرۆگرامەمانى خوێندن لە هەموو بەشە جۆراوجۆرەکانى فاکەلتیەکانى زانکۆ .

هەروەها لە هەموو بەشەکانى فاکەلتى، رێکخەرى پرۆگرامى خوێندن هەیە، کە ئەم کاروبارانە بەرێوە دەبات. هەروەها لە چەندین کۆبونەوەو رونکردنەوەى جیاوازدا چۆنیەتى پرۆگرامەکانى خوێندن، بە مەبەستى بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى و کوالیتى جیاواز، هەروەها بوونى بابەتى نوێى وەک رەخنەو گفتوکۆى ئەکادیمى هێناوەتە کایەوە.